بەفر هاتوچۆی لە مەرزی كێلێ ڕاگرتووە

به‌هۆی ڕه‌شه‌با و به‌فربارینه‌وه‌ دوو ڕۆژه‌ جموجۆڵی بازرگانى له‌ مه‌رزی كێلێ له‌ ‏سنووری ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین وه‌ستاوه‌. ‏

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ سنووری ڕاپه‌ڕین گواستیه‌وه‌، ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ ‏جموجۆڵی بازرگانى له‌ ڕێگه‌ى مه‌رزى كێلێ به‌هۆی به‌فربارین و ڕه‌شه‌باوه‌ وه‌ستاوه‌. ‏

وتیشی، هه‌ر به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌ چه‌ند ستوونێكى كاره‌با له‌سه‌ر ڕێگای مەرزەكە كەوتوون، ‏بۆیە تیمه‌كانى شاره‌وانىی قه‌ڵادزێ نێردراونه‌ته‌ مه‌رزه‌كه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى ڕێگاكه‌ تاوه‌كو ‏جارێكى دیكه‌ جموجۆڵه‌ بازرگانییه‌كان ده‌ستپێبكەنه‌وه‌. ‏

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كه‌شناسیی هه‌رێم، له‌ مه‌رزی كێلێ 20 سانتیمەتر به‌فر باریوه‌. ‏

کێلێ مەرزێكی نافەرمییە، دەكەوێتە سنووری قەزای پشدەر و هاوسنوورە لەگەڵ كۆماری ‏ئیسلامیی ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە 100 بارھەڵگر لەوێوە دێنە ھەرێمی کوردستان و ‏بژێویى ژیانى سه‌دان كرێكاریشی له‌سه‌ره‌.‏

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر هەواڵی دۆزینەوەی تەرمەکانی لافاوەکە ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share