توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان سێ هاوڵاتیی شەهید كرد

لە دوێنێوە توركیا تۆپبارانی ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، بەو هۆیەوە 13 ‏هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی.‏

فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏ئاشكرایكردووە، لە ئێوارەی دوێنێوە سوپاى توركیا 30 تۆپى ئاراستەی ناوچەی زرگان ‏كردووه‌ له‌ باكوورى حه‌سه‌كه، به‌هۆیەوە دوو ژن و منداڵێك شەهید بوون.‏

هەر بەهۆی تۆپبارانەكانی توركیاوە 10 هاوڵاتیی دیكە بریندار بوون، زیانی زۆریش بەر ‏ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان كەوتووە.‏

پێشتر میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، له‌شه‌وى ڕابردووه‌وه‌ سوپاى توركیا ‏تۆپبارانى بۆسه‌ر چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به‌ حه‌سه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.‏

هەروەها ئاشكرایانكردبوو، لە هێرشێكی دیكه‌ى توركیا بۆسەر گوندی ڕەبیعەتی سەر بە ‏ناحیه‌ى زرگان، دەنگۆی برینداربوونی سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا هه‌یه‌.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموومان بەجۆرێک قەرزاری هەڵەبجەین کە هەرگیز لەئاست ئەو قوربانیدانەیدا نادرێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان جددیە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن…
Total
0
Share