عێراق ته‌واوى قه‌رزه‌كانى كوه‌یتى دایه‌وه‌‏

عێراق دوایین قیستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوه‌یتى دایه‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى 44 ملیۆن دۆلار ‏بوو، به‌وه‌ش دۆسیه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كە داخرا. ‏

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوێنێ دوایین قیستی ‏کوەیت-یان داوه‌ته‌وه‌، کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بووه‌، به‌وه‌ش عێراق سەرجەم ئەو ‏قەرزانەی دایەوە کە بەپێی بڕیاری 687ی ساڵی 1991ی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەریدا ‏سەپێنرابوو و بڕه‌كه‌ى 52.4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكى بوو.‏

بانكى ناوه‌ندى خوازیاره‌ دانه‌وه‌ى ته‌واوى قه‌رزه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى هاوكاربێت لە ‏دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ببه‌سترێنه‌وه‌ بە بانکی ‏نێودەوڵەتییەوە و ئاڵوگۆڕێکی بەهێزی دارایی لەنێوان عێراق و سیست‌می دارایی وڵاتانی ‏جیهاندا دروست ببێت.‏

‏2ی ئابی 1990 سوپای ڕژێمی پێشووی عێراق پەلاماری کوەیتی دا.‏

له‌ شوباتی 1991 هێزەکانی هاوپەیمانان سوپای عێراقیان لە کوەیت ده‌ركرد و دواتریش ‏نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كه‌ له‌و ساڵه‌ ‏ده‌رچوو، بڕیاری دا قەرەبووی کوەیت بکرێتەوە، ئەوه‌ش به‌هۆی داگیركردنى ئه‌و وڵاته‌ ‏له‌لایه‌ن حکومەتی بەعسه‌وه‌ له‌ ساڵى 1990دا.‏

بابەتی پێشتر

ڕۆڵی مەکگۆرک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی دواتر

ئامارەکانی 2021 لەبارەی مردن و ئاوارەبوونی منداڵانی سوریا مەترسیدارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share