مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات مووچەی مانگی تەمموز و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ـی 7ـی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share