چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانی لە ئیشبیلیە ببەنەوە و دەڵێت: “لەداخدا خەوم لێناكەوێت”.
لە خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە بە گۆڵێك یەكسان بوون، لەو یارییەدا بەرشلۆنە كۆنترۆڵی یاریگای گرتبووە دەست و بەردەوام لە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی بردنەوەدا بوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
چاڤی، لە لێدوانێكیدا دوای یارییەكە، شانازیی بە تیپەكەیەوە كرد، سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە یەكەم خولەكەوە بۆ بردنەوە هەوڵیانداوە، بەڵام چانس یاوەریان نەبووە لە بەدیهێنانی ئامانجەكەیان.
ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە بەشێك لە یاریزانەكان لە یارییەكە تێنەگەیشتوون و وەك پێویست مامەڵەیان لەگەڵ بارودۆخەكە نەكردووە.
چاڤی دەڵێت، “ئیشبیلیە تیپێكی بەهێزە و یەكێكە لە ڕكابەرەكانی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا”.