ئەسترازێنیکا و ئۆکسفۆرد ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆن بەرهەمدەهێنن

کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ئاشکرایکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرد کارەکانیان ‏بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستپێکردووە.‏

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری وتەبێژی کۆمپانیاکەوە بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ زانکۆی ‏ئۆکسفۆرد هەنگاوە سەرەتاییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‏دەستپێکردووە، تاوەکو لەحاڵەتی پێویستیدا ئامادەبێت.‏

ساندی دۆگلاس سەرۆکی كۆمەڵەیەكی توێژینەوە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لەوبارەیەوە ‏دەڵێت، “ئەو ڤاکسینانەی بنەڕەتی دروستکردنیان ڤایرۆسەکەیە، دەکرێت بۆ هەر گۆڕاوێک ‏بەشێوەیەکی خێرا بەکاربهێنرێت، یان گۆڕانکاریی تێدابکرێت”.‏

لەهەفتەی ڕابردوودا توێژینەوەیەکی کرداری دەریخست، ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەتوانێت ‏دژەتەنەکان لە جەستەدا دروستبکات دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.‏

پێشتریش کۆمپانیاكانی فایزەر – بایۆنتێک و مۆدێرنا دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانیان بۆ ‏دروستکردنی ڤاکسینی دژەئۆمیکرۆن ڕاگەیاندبوو، کۆمپانیای مۆدێرنا هیوای خواست ‏لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا بتوانن بەکردەیی ڤاکسینەکەیان بەکاربهێنن.‏

بابەتی پێشتر

زۆربەیان كوردن.. له‌ كه‌ناراوه‌كانى یۆنان به‌له‌مێك به‌ 70 كۆچبه‌ره‌وه‌ نوقم بوو

بابەتی دواتر

شاندی "چێوەی هەماهەنگی"ی شیعەكان دێتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی گارسۆنێكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س مه‌ترسی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر هه‌یه‌

كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات له‌ ویلایه‌تى نیوجێرسی ئه‌مریكا به‌هۆی توشبوونى گارسۆنى قاوه‌خانه‌یه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌وكردنى جگه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌دان…
Total
0
Share