پۆلیسی سلێمانى تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى ڕاگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 10 فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه‌ و بۆ شوێنى جیاجیا هه‌ڵاتبوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عێراقی .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركركردنی تۆمەتبارێك به‌ناوى (ك، ف، ف) كه‌ بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، توانرا ئه‌مڕۆ ده‌ستگیریبكه‌ن.

تۆمەتباره‌كه‌ زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی (443، 446، 281، 21 و 23ی هاتوچۆ، 386، 432) لە یاسای سزادانی عێراقی .

پۆلیسی سلێمانى باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە ئێستادا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و سێ ماتۆڕسكیلدا گیراوه‌.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

لە عێراقی نوێدا چۆن یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری کردە پۆستێکی کاریگەر؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share