سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە مەبەستی خێراترکردنی کارەکان لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سبەینێ شەقامێک بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بە مەبەستی خێراترکردنی کارەکان لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سبەینێ بە شێوەیەکی کاتی، شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بە پێچەوانەشەوە، لە گەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ گەیشتن بە گەڕەکی بەختیاری. شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن