لیژنه‌ى دارایی خه‌رجیى مانگانه‌ى مووچه‌ و پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

لیژنه‌ى دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتى خه‌رجیى مووچه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 902 ملیار دیناره‌.

لیژنه‌ى دارایی لە په‌رله‌مانى كوردستان، داتاى خه‌رجیى مووچه‌ و خه‌رجیى مانگانه‌ى پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، 98 ملیار دینار مانگانە بۆ خەرجیی بەگەڕخستن و نەسرییە ‌و خزمەتگوزاری دەڕوات و خەرجیی مانگانەی پڕۆژەكان 39 ملیار دینارە .

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى داراییدا هاتووه‌، كۆی گشتیی تێكڕای داهاتی هەرێمی كوردستان لە مانگێكدا نزیكەی (تریلیۆنێك) دینارە، بۆ پێدانی مووچە مانگانەش (902 ملیار دینار) پێویستە كە دەكاتە 90٪ی كۆی گشتیی داهاتی مانگانەی هەرێم.

هه‌روه‌ها نزیكەی 137 ملیار دینار بەسەر دوو كەرتدا دابەشدەكرێت بەگەڕخستن و نەسرییەی فەرمانگەكان و خەرجیی خزمەتگوزاریی هه‌روه‌ها وەبەرهێنان (پڕۆژەكان)39 ملیار دینارە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی نزیكەی 40 ملیار دینار كورتهێنانی مانگانە هەیە و لەڕێگەی ئەو 15٪ی لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ لەڕێگەی چەكی بانكیی (حكومی)ییه‌وه‌ كۆدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە راگەیەندرا

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی تەکیە و بریندارکردنی کەسێکی ئاشکراکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share