هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌که‌یه‌وه سه‌رنجی یانه زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه و له‌باره‌ی مانه‌وه و ڕۆیشتنیهوه ڕێککه‌وتنێکی گرنگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی کردووه.
به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که، هالاند له هاوینی 2022 ده‌توانێت ڕوو له یانه‌یه‌کی دیکه بکات، له‌و وه‌رزه‌شدا نرخی شکاندنی بۆنده‌که‌ی به‌بڕی 75 ملیۆن یورۆ کاراده‌کرێت، واتا یانه داواکاره‌کانی ده‌توانن به‌و بڕه و به‌بێ به‌رهه‌ڵستی یانه ڤیستیڤالیهکه گواستنه‌وه‌ی پێبکه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی بێلد سپۆرتی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌کی دیکه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه، که یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نزیکترین یانه‌یه بۆ کڕینی هێرشبه‌ره نه‌رویجیه‌که، به‌ڵام به دوور نازانرێت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌رکه‌وتوبێت له واژووکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیدا.
هالاندی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌م وه‌رزه‌دا 11 یاری به درێسی ڤیستیڤالینه‌وه ئه‌نجامداوه و 11 گۆڵ و دوو ئه‌سیستی تۆمارکردووه، نێوه‌ندی ڕێژه‌ی تۆماری گۆڵی به 1.91 خه‌مڵێنراوه له‌هه‌ر یارییه‌کدا، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له سه‌رجه‌م خوله ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌وروپا به‌هیچ هێرشبه‌رێکی دیکه تۆمارنه‌کراوه.