جۆری پێکان و ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئانسو فاتی چه‌نده‌؟

شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس، له‌ تایمی یه‌که‌مدا ئانسو فاتی دووچاری پێکان هات و به‌هۆیه‌وه‌ یاریگای به‌جێهێشت.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان بارسا و بیتیس له‌ نیو کاتژمێری سه‌ره‌تای یارییه‌که‌دا به‌هۆی لێدانێکی عیسا مێندی به‌رگریکاری یانه‌ ئه‌ندولسیه‌که‌وه‌ ئانسو فاتی دووچاری پێکان هات و تاوه‌کو کۆتایی ئه‌و تایمه‌ به‌رده‌وامبوو له‌ یاریکردن، به‌ڵام له‌ نێوان تایمه‌کاندا تیمی پزیشکی به‌رشلۆنه‌ پشکنینیان بۆ ئه‌نجامدا و به‌ شێوه‌یه‌کی ناچاری ئاڵوگۆڕی به‌ لیۆ مێسی پێکرا.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی، لاوه‌ به‌هره‌داره‌که‌ی بارسا دووچاری پێکانێک بووه‌ له‌ نێوان مامناوه‌ند و قورس، که‌ ئه‌ویش پچڕانی کارتلیجی چه‌ماوه‌یی ئه‌ژنۆی چه‌پیه‌تی.

ئه‌م جۆره‌ پێکانه‌ له‌نێوان یاریزاناندا زۆره ڕووده‌دات، ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر له‌ نێوان مانگێک بۆ سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، دیاریکردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌ ئه‌ستۆی ستافی پزیشکی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌دایه‌ به‌پێی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی بۆ یاریزانه‌که‌ی داده‌رێژن.

پێکانی ئانسو له‌م ساته‌ هه‌ستیاره‌ی وه‌رزدا لێدانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کاتێکدا یاریزانه‌که‌ ده‌ستپێکی نمونه‌یی تۆمارکردووه‌ و چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌کرێت.

ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی ئیسپانیا له‌م وه‌رزه‌دا حه‌وت یاری به‌درێسی ئازولگراناوه‌ ئه‌نجامداوه‌، چوار گۆڵ و ئه‌سیستێکی تۆمارکردووه‌.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەكات

بابەتی دواتر

'دەرچوونی بایدن هەریەك لە مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵح ڕوبەڕووی قەیران دەكاتەوە'

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share