کەشناسی کەمبوونەوەی مەودای بینینی لەبەشێک لەناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی تێکەڵبوونی تۆزێکی سوک بە ڕادەیەکی زۆری شێ مەودای بینین لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم کەمبووەتەوە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، مەودای بینین لە شاری هەولێر بۆ سێ کیلۆمەتر، لە سلێمانی حەوت کیلۆمەتر، دهۆک سێ کیلۆمەتر و کەرکوک یەک کیلۆمەتر کەمبووەتەوە.

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە، لەهەریەکە لە شەمامک بۆ سێ کیلۆمەتر، پیرمام 10 کیلۆمەتر، چەمچەماڵ دوو کیلۆمەتر، زاخۆ هەشت کیلۆمەتر، خانەقین شەش کیلۆمەتر و خورماتوو دوو کیلۆمەتر کەمبووەتەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە باران بارین بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان لەسەر داهات کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێک وردەکاریی داهاتەکانی هەرێم دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

ئەمریکا پشتگیریی تەواوی ڕێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share