حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پشووی سەری ساڵ دەستپێبكات و هەفتەیەك بخایەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی شەممە 2021/12/25ــەوە پشووی سەری ساڵ دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 2022/1/1 بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەكشەممە 2022/1/2 دەوام دەستپێدەكاتەوە.
پشووەكە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە دەگرێتەوە.