بەهای لیرەی توركی بوژاندنەوەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی دوای لێدوانەكانی ئەمڕۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێچەوانەی لێدوانەكانی ماوەی ڕابردووی كە هەردەم دەبووە هۆی داڕمانی بەهای دراوی وڵاتەكەی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ لەپاش كۆبوونەوەیەكی حكومەتی وڵاتەكەی لە ئەنقەرە وتی، جێگره‌وه‌یه‌كی نوێی دارایی پێشكه‌ش به‌و هاوڵاتییانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ستكه‌وتیان، نیگه‌رانییان له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی هه‌یه.
وتیشی، “بۆ له‌مه‌وا هیچ هاوڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌رئه‌وه‌ی (دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه)”.
بەهۆی ئەو وتانەوە بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار بە ڕێژەی 22.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 14.27 لیرە بەرامبەر دۆلارێك.
بەر لەو لێدوانە بەهای دراوەكە بەرامبەر هەر دۆلارێك ئەمڕۆ بە 18.3674 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرا، دوای پەیامە نوێیەكەیش گەیشتە 14.2748 لیرە.