گەنجێك بە بێوێنە ناویدەبات.. یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكانی میوزیك لە سعودیە ڕێكخرا

زیاتر لە 732 هەزار كەس ئامادەی بوون

دەستەی كاتبەسەربردنی (الترفيه) سعودی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 732 هەزار كەس ئامادەی فێستیڤاڵی ساڵانەی (میدڵ بێست)ی میوزیك بوون لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، كە زۆرینەیان گەنجان بوون، لەكاتێكدا شانشینەكە دەیەوێت وێنای خۆی بگۆڕێت و پشتیوانیی كەرتە نانەوتییەكان بكات.

فێستیڤاڵەكە لە ماوەی چوار ڕۆژی پێنجشەممە تا یەكشەممە بە بەشداریی هونەرمەندانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان بەڕێوەچوو، سەرەڕای بانگەشەی ڕێكخراوەكانی مرۆڤدۆستی لە میوزیكژەنانی جیهانی لەنێویشیاندا دەیڤید گیتا-ی ڕێكخەری بواری میوزیكی فەرەنسی بە بایكۆتكردنی فێستیڤاڵەكە بەهۆی تۆمارەكانی سعودیە لە بواری مافەكانی مرۆڤدا.

توركی ئال شێخ، سەرۆكی دەستەكە لە تویتەرەوە ڕایگەیاند، ژمارەی ئامادەبووانی دوایەمین ڕۆژ (ڕۆژی یەكشەممە) گەیشتە 152 هەزار كەس.. بەمەش كۆی سەرجەمیان لە هەر چوار ڕۆژەكە گەیشتە 732 هەزار بەشداربووی یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكانی میوزیك لە جیهاندا”.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری یەكێك لە بەشداربووە ژنەكان، كە لەگەڵ هاوسەرەكەی ئامادەبووە و ناوی ئاشكرانەكراوە، وتی، “پێشتر هیچ شتێكی هاوشێوەمان لە ڕیاز نەبینیوە. كۆبوونەوەی خەڵكی زۆر و میوزیك و ژوور بۆ كەسایەتییە گرنگەكان و جلوبەرگی نامۆ”.

لەوەتەی شازادە محەمەد بن سەلمان پۆستی جێنشینی لە ساڵی 2017 وەرگرتووە، شانشینە نەریتخوازەكە بەرەو كرانەوەی كۆمەڵایەتی هەنگاودەنێت پاش چەند دەیەیەك لە داخران و كۆتوبەند بەسەر كۆمەڵگەدا.

بەڵام سعودیە ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی ڕەخنەگرتن بووەتەوە بەهۆی تۆمارەكانی لە بواری مافەكانی مرۆڤدا، ڕێكخراوە مرۆڤدۆستەكان پێیانوایە ئاهەنگ و بانگهێشتكردنەكانی هونەرمەندانی جیهانی ئامانج لێی جواننیشاندانی وێنەی وڵاتە دەوڵەمەندەكەیە.

بەر لە دەستپێكردنی فێستیڤاڵەكە، ڕێكخراوی (هیومان ڕایتس وۆچ) ڕایگەیاند، “پێویستە هونەرمەند و بەشدارانی فێستیڤاڵی میدڵ بێست ساوندستۆرم مایكرۆفۆن و شانۆ و چاوپێكەوتنەكان بەكاربهێنن بۆ بە ئاشكرا قسەكردن لە پێشێلكارییەكانی مافەكان لە سعودیە یان بەشداریكردن لە یەكێك لە پلانەكانی دیكەی سعودیە بۆ خۆ جواننیشاندان ڕەتبكەنەوە”.

گەنجێكی سعودی كە بەشداریی فێستیڤاڵەكەی كردووە پێیوایە بۆنەكە پەیوەندیدارە بە پێویستیی توێژی گەنجان بە دۆخێكی لەو جۆرە و وتی، “ئێمە تینووی میوزیك و كاتبەسەربردن و فیلم و پێكەنین-ین”.

گەورەترین هەناردەكاری نەوت لە جیهاندا دەیەوێت پشتیوانیی گەشت و كاتبەسەربردن و كەرتەكانی دیكە بكات، كە بەدرێژایی ماوەیەكی زۆر پشتگوێخرابوون، ئێستاش لە چێوەی پلانێكی گۆڕانكاریی ئابوریدا بە ئامانجی وەستاندنی تەنها پشتبەستن بە نەوتی خاو و جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی داهاتی وڵاتەكە، حكومەتی سعودیە هەنگاو بەرەو كرانەوە دەنێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕادەی خۆشگوزەرانیدا عێراق پلەی 142ـەمینی وڵاتانی گرتووە

بابەتی دواتر

زۆرترین تووشبوون و مردن لە كەركوك و سلێمانی بوون.. تووشبوون بە كۆرۆنا هەڵكشاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.…
Total
0
Share