چەکدارانی داعش تەقەیان لە دوو شوانی کورد کرد

بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیاندا دوو شوان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیانلێکرا و ئاژەڵەکانیان بەجێهێشت.

یەکێک لە شوانەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە نزیک گوندی دووڕاجی لە ناحیەی زینانە سێ چەکدار کە جلی خاکییان لەبەردابوو، تەقەیان بەڕووی ئێمەدا کرد و ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی خۆمان ئاژەڵەکانمان جێهێشت، بەڵام دواتر ئاژەڵەکانمان دەستکەوتەوە”.

هەردوو شوانەکە لە ڕووداوەکەدا بەسەلامەتی دەرچوون و دەڵێن، سێ چەکداریان بینیوە کە ڕیشیان هەبووە و تەقەیانلێکردوون.

ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە ناوچەی داودەیە، نزیکە لەو شوێنەوە کە ئەم هەفتەیە ئاسایشی گەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە گۆڕە بەکۆمەڵەکەیان تێدا دۆزییەوە.

بابەتی پێشتر

سبه‌ینێ "وه‌رگه‌ڕانى زستانه‌" ڕووده‌دات ‏

بابەتی دواتر

لە (NBA) سەنز بە جیاوازیی 31 خاڵ لە هۆرنێتسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share