بەغداد 200 ملیار دینارەكەی نارد

وه‌زاره‌تى دارایی عێراق 200 ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان نارد. ‏

فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی ‏میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌غداد 200 ملیار دیناره‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه‌. ‏

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ناردنی پارەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ‏دووپاتكردەوە، ڕایگەیاند، خراوەتە سەر ژمارەی بانكیی وەزارەتەكە، دواتر وەزارەتی دارایی بە فەرمیی گەیشتنی پارەكەی ڕاگەیاند.

فارس عیسا هۆكارى دواكه‌وتنى 200 ملیار دیناره‌كەی‌ بۆ ئه‌وه‌ گەڕاندەوە، كە ‏وەزارەتەكانی حكومەتی فیدراڵیش پاره‌دار نه‌كرابوون (ته‌مویل).‏

وه‌زاره‌تى دارایی هەرێمی كوردستان له‌ 25ی مانگى ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنى ‏مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م كردووه‌، بڕیارە سبەینێ بە دابەشكردنی مووچەی ‏خانەنشینیی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بێت.‏

حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی تشرینى دووه‌م 200 ملیار دینارەكەی ‏بەكارنەهێناوە، دیار نییە مووچەی مانگی كانوونی یەكەم لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، یان ‏نا.

كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا ڕایگەیاند، پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 200 ملیار دینار بەپێی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد گەیشتە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە ڕانیە ویستوویەتی دەیان دەبەی ترشیاتی بەسەرچوو ساغبکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: حکومەتی عێراق بەفەرمی هات بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share