ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا یەکخستنەوە و ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیوە و سەرەتاییترین هەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە ده‌شڵێت، نامه‌كه‌ى چوار وڵات بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم هۆشدارییه و پێویسته ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام نه‌بێت.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژمارى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “هاوپەیمانان نیگه‌رانن له یهكنهخستنهوهى پێشمه‌رگه و هه‌ربۆیه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له ڕێگه‌ى چه‌ند كونسوڵخانهیهكهوه نامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد”.
گوڵپی پێشیوایه، “ئەو نامەیە ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە کە ئەوە هۆشدارییه بۆ دەسەڵات تا لەسەر ئەو دۆخەی ئێستا بەردەوام نەبێت.”
لەبارەی نامەکەی کونسوڵی وڵاتانی (ئەڵمانیا، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا و ئەمریکا) بۆ سەرۆکی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “کاتێک چوار وڵاتی بیانی، کە هاوکارو پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بوون لە شەڕی دژی داعش، بە فەرمی نامەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێویستە دەسەڵات و سەرۆکایەتییەکانی حکومەت و هەرێم زۆر بەڕونی لە پەیامەکەیان تێبگەن”.
له‌باره‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه عومه‌ر گوڵپی ده‌ڵێت، “تائێستا یەکخستنەوە و ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیوە و سەرەتاییترین هەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە”.