پەرلەمانی کوردستان پرسی داهاتەکانی هەرێم تاوتوێدەکات

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە ‏تەوەرەکان بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوریی پەرلەمانە بۆ داهاتەکانی ‏هەرێمی کوردستان.‏

پرسی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەیان گرفتی هەیە و بووەتە هۆكارێك بۆ ‏بەسستی دابەشكردنی مووچە، بۆیە بڕیارە سێشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا ‏تاوتوێی ئەو پرسە بكرێت.‏

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، كە بڵاوكراوەتەوە، ئەم تەوەرانە لەخۆیدەگرێت:‏

یەكەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابوری) سەبارەت بە ‏داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.‏

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:‏

‏1 – پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.‏

‏2 – پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی ‏كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.‏

سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:‏

1 – پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان-‏عێراق.‏

2 – پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.‏

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:‏

‏1 – پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.‏

‏2 – پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.‏

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانێتییەكەی مالكی: سێ سەرۆكایەتییەكە دەگۆڕدرێن و ئەوە یەكلاییبووەتەوە

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی هەڵمەتێكی نەمام چاندن ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share