پاریس دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ئاشكراكرد

پزیشكەكانی یانەی پاریس سان جێرمان دۆخی یاریزانە پێكراوەكانیان بە ڕاپۆرتێك ‏بڵاوكردەوە.‏

بە پێی ڕاپۆرتەكە، خوان بێرنارت ئازاری ئەژنۆی هەیە و بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی ‏پێدەدرێت و بەشداریی ڕاهێنانەكان ناكات.‏

هەروەها نونۆ مێندێز هێشتا لە پێكان چاكنەبووەتەوە و ئەم هەفتەیە بەتەنها ڕاهێنان دەكات ‏و لە بەركەوتن دووریدەخەنەوە.‏

نێیمار-ی بەرازیلیش هەشت ڕۆژی تر ئەو بەرگەی كراوەتە قاچی لێدەكرێتەوە و دواتر ‏لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕاهێنانی جووڵەی قاچی پێدەكرێت.‏

پێشبینی دەكرێت نێیمار 20 ڕۆژی تر بتوانێت بەشداری یارییەكانی پاریس سان جێرمان ‏بكات.‏

جولیان دراكسلەر-ی ئەڵمانیش لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە و لە ‏پشووەكانی سەریساڵدا دەگەڕێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

سیمیۆنی بەرپرسیارێتی شكستی ئەتلەتیكۆ مەدریدی گرتە ئەستۆی خۆی

بابەتی دواتر

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share