ئەمریكا تەواوی كەلوپەلە سەربازییەكانی عەین ئەسەدی ڕادەستی عێراق كرد

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جێبه‌جێكردنی دیالۆگى هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له‌ پارێزگای ئه‌نباركرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی كه‌ پێكهاتبوون له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كان، سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار كردووه‌، به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی دیالۆگى ستراتیژی نێوان به‌غداد و واشنتۆن.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ گۆڕینی ئه‌ركی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕكه‌ره‌وه‌ بۆ ڕاوێژكاری چوونه‌ته‌ ئه‌نبار، كه‌ هاوپه‌یمانان له‌ 2014ـه‌وه وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ‌دژ به‌ داعش به‌كاری ده‌هێنن.

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكراشیكردووه‌، هاوپه‌یمانان وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ كشانه‌وه‌، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانى ناو بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)یان ڕاده‌ستی سوپای عێراق كردووه‌.

بابەتی پێشتر

دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵە بێسەروشوێنەکەی قوشتەپە ڕەتدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنی: هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share