دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵە بێسەروشوێنەکەی قوشتەپە ڕەتدەکرێتەوە

مامی ئەو منداڵەی لە لافاوەکەی ناحیەی قوشتەپە بێسەروشوێن بوو، دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت تا ئێستا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

محەمەد ساڵح، مامی “دانەر نەبەز”ە، ئەو منداڵە 10 مانگەی لە لافاوەکەی قوشتەپە بێسەروشوێن بوو، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دانەر دۆزراوەتەوە، ڕەتدەکەینەوە و ئێمە هێشتا بەدوایدا دەگەڕێین”.

مامی ئەو منداڵە ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆش گەڕان بەدوای منداڵی براکەمدا بەردەوامبوو، زۆر شوێن گەڕاوین و هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نییە”.

لە لافاوەکەی ڕۆژی هەینی لە هەولێر 13 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون، لەناو ئەو کەسانەدا بێسەروشوێن بوونی “دانەر نەبەز” منداڵێکی 10 مانگی، زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share