ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لیژنەیەکی بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دروستبوون و دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر دروستکرد و جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، 11 بەرپرسی حکومی و حکومەتی خۆجێی هەولێر ئەندامی لیژنەکەن و نوێنەری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیشی تێدایە.
لەکاتی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا دووجار لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر زیانی گەیاند و لە لافاوەکەی دوێنێ هەینیدا 13 کەس گیانیانلەدەستدا و بێسەروشوێن بوون.
ئەمە ناو و ئەندامانی لیژنەکەن