ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا دەربڕی

فۆتۆ: نۆرس پرێس

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی “مەسەدە” بە مەرج ئامادەیی دەربریووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا و دەشڵێت، ڕووسیاش جدییە لە پشتگیریی گفتوگۆی نێوان هەردوولا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا “مەسەدە” ئاشکرایکرد، ئەگەر حکومەتی سوریا دان بەوەدا بنێت، کە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی فەرمییە، ئەوا دانوستانەکان دەستپێدەکەن و ئەمریکا و ڕووسیاش ئاگادار دەبن.

لەسەر هەمان پرس، مەسەدە ئاشکرایکردووە، “ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌كه‌ هه‌ڵوێستی “جدی” و “ئیجابی”یان ده‌ربڕیووە و ئامادەن پشتگیری چارەسەری سیاسی بکەن”.

پێشتر شاندی مەسەدە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و پرسی چارەسەری سیاسییان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خستەوەتەڕوو.

ئێستاش شاندێکی مەسەدە لە وڵاتانی ئەوروپایە بۆ پرسی پشتگیری ئەوروپا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی و تا ئێستا بەپێی ڕێککەوتنێک حکومەتی نوێی سوید ئامادەیی هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی دەربڕیووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم ئاستی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share