پارتی دەروازەی پێشخاپووری بەڕووی ڕۆژئاوادا داخست

پارتی دەروازەی پێشخاپووری بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا داخست، دوای ئەوەی دوێنێ گرژی و شەڕەبەرد لەنێوان ژمارەیەك گەنجی ڕۆژئاوا و هێزەكانی دەروازەی سنووریی پێشخاپوور دروستبوو.

دوێنێ لە خاڵی سنووریی پێشخاپوور شەڕەبەرد و پێكداهەڵپژان لەنێوان ژمارەیەك گەنجی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی پارتی لە خاڵە سنوورییەكە دروستبوو، میدیاكانی پەكەكە باسیان لە برینداربوونی چەند گەنجێك كرد.

ماوەیەكە ژمارەیەك لە كەسوكاری گەریلا شەهیدكراوەكان، كە لە شەڕ و پێكدادان لەگەڵ توركیا، یان لەلایەن هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە شەهیدكراون، لە دەروازەی سنووریی سێمێلكان و دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام پارتی ڕێگەیان پێنادات.

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكان داوای وەرگرتنەوەی تەرم و دیاریكردنی چارەنووسی چەند گەریلایەكی دیكە دەكەن، زیاتر لە جارێك داواكارییان لە پارتی هەبووە، بەڵام هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتووەتەوە.

بۆیە دوێنێ و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، گرژی و ئاڵۆزی و شەڕەبەرد دروستبوو.

دەروازەی پێشخاپوور، كە لە دیوی ڕۆژئاوای كوردستانەوە سێمێلکای پێدەگوترێت، زیاتر لە جارێك بەڕووی ڕۆژئاوادا داخراوە، بەردەوام ئەو هەنگاوە نیگەرانیی كوردانی ڕۆژئاوای بەدواداهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share