كاتی زیادكراوی یارییەكی تۆپی پێ “دەچێتە كتێبی گێنس”ــەوە

مشتومڕێكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هێنایە ئاراوە

یاریی نێوان جەزائیر و قەتەر لە نیوەی كۆتایی جامی عەرەب، كە شەوی ڕابردوو ‏ئەنجامدرا بووە مایەی مشتومڕێكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پاش ئەو كاتە ‏زیادكراوە درێژەی سیمۆن مارچینیاك-ی داوەری پۆڵەندی بڕیاری لەسەردا.‏

داوەر سەرەتا 9 خولەكی بۆ یارییەكە زیادكرد و تیایدا هەڵبژاردەی قەتەر گۆڵی ‏یەكسانكردنەوەی تۆماركرد، بەر لەوەی كاتە زیادكراوەكە بۆ 19 خولەك درێژبكرێتەوە، ‏كە تیایدا داوەر لێدانێكی سزای بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر ئەژماركرد و بەهۆیەوە كارتی ‏گەیشتن بە یاریی كۆتایی جامەكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تونس بەدەستهێنا.‏

لە تویتەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە، زۆرێك سەرسوڕمانی خۆیان بە كاتە زیادكراوە ‏‏”سەیرەكە” دەربڕی، هەندێك نووسیویانە یارییەكە ڕەنگە زیاتری بخایاندایە ئەگەر ئەو ‏لێدانی سزایە بۆ سەركەوتنی جەزائیر ڕووینەدایە.‏

یەكێكی دیكە نووسیویەتی كاتە زیادكراوەكە درێژترە لە ڕۆژی هەینی.‏


هاوكات لە تویتێكی دیكەدا نووسراوە، كاتە زیادكراوەكە دەچێتە تۆماری گینس بۆ ژمارە ‏پێوانەییەكان.‏

یارییەكە، یەكێك بوو لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی وڵاتانی عەرەب، بە ‏سەركەوتنی جەزائیر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، بەمەش جەزائیر كارتی ‏گەیشتن بە یەكەم یاریی كۆتایی لە سێ بەشداریی ڕابردووی لە پاڵەوانێتییەكە چنییەوە، ‏پاش هەردوو ساڵی 1988 لە ئوردن و 1998 لە قەتەر، كە هەر لە گەڕی یەكەمدا ‏ماڵئاوایی كرد.‏

لە یاریی كۆتاییدا جەزائیر بەرامبەر بە تونس یارییدەكات، كە پێش ئەو یارییە، بە گۆڵێكی ‏بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی میسری بردەوە.‏

بابەتی پێشتر

ژمارەیەكی كەمی مامۆستایان لە سنووری سلێمانی ڤاكسینیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

دیموکراسی جەمسەرە زلهێزەکان لەیەک جیادەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share