ژمارەیەكی كەمی مامۆستایان لە سنووری سلێمانی ڤاكسینیان وەرگرتووە

تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە

لەگەڵ ئەوەی ئەو وادەیەی بۆ خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان دیاریكرابوو، لە كۆتاییەكەی ‏نزیك دەبێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەكی كەمی ‏مامۆستایان ڤاكسینیان وەرگرتووە.‏

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ‏ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە كۆی 42 هەزار مامۆستای سنووری ‏بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە، ‏‏”ئەمەش ژمارەیەكی كەمە”.‏

بۆیە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە پێویستی زانی حكومەتی هەرێم ئەو وادەیەی بۆ ‏خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان دیاریكردووە، درێژبكاتەوە.‏

دڵشاد عومەر دووپاتیكردەوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ‏تەندروستیی سلێمانی و خودی پەروەردەی سلێمانییەوە بنكەی زۆر بۆ ئەو مەبەستە ‏كراوەتەوە، “بەڵام بەداخەوە مامۆستایان بەدەم داواكەمانەوە نەهاتوون”.‏

بەڕێوەبەرەكەی سلێمانی نەیشاردەوە كە “وەك خۆم ناتوانم فشاریان لێبكەم”.‏

دەربارەی ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمیش كە دەڵێت، پێویستە بەپێی یاسای ‏بەرزەفتكردنی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ‏سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیان لەو ڕووەوە بداتێ ‏كە چۆن و لەسەرچی ئەو سزایە جێبەجێ بكرێت و وتی، “دوودڵم ئەو ئیجرائاتە بكەم ‏لەبەرئەوەی زۆرینەی مامۆستایان لەخۆیان نەداوە”.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی 93 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

كاتی زیادكراوی یارییەكی تۆپی پێ "دەچێتە كتێبی گێنس"ــەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share