پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگایەكی سەرەكی قەزای شێخان شەش قوربانی لەنێو گیانلەدەستدا و برینداربوون لێكەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمشەو بەهۆی پێكدادانێك لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەرەکی نزیک ناحیەی باعەدرێ-ی سەر بە قەزای شێخان کەسێک گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیكەش برینداربوون.