مەدرید و پاریس ڕووبەڕووبوونەوەی ملیار یورۆ و زیاترە

لە قۆناغی (16)ی خوولی یانە پاڵەوانەکان، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان ڕووبەڕوودەبنەوە و نرخی پێکهاتەی هەردوو یانە بەیەکەوە نزیکی دوو ملیار یورۆ دەبێت.

بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت، نرخی پێکهاتەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بەیەکەوە ملیارێک و 736 ملیۆن یورۆیە، 990.20 ملیۆن یورۆ بەر پێکهاتەی یانە فەرەنسییەکە دەکەوێت، بڕی 746 ملیۆنیش بەر پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەوێت،

بەرزیی نرخی پێکهاتەی پاریس بۆ کڕینی هەریەک لە لیۆ مێسی و ئەشرەف حەکیمی و جیانلویجی دۆناروما دەگەڕێتەوە لە هاوینی 2021.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، کیلیان مباپێ (160 ملیۆن)، نێیمار (100 ملیۆن)، مێسی (80 ملیۆن)، وەک گرانبەهاترین یاریزانانی یانە فەرەنسییەکە دەستنیشاندەکرێن، لە پێکهاتەی مێرەنگی کاسیمێرۆ (70 ملیۆن)، فیدی ڤاڵڤێردی (65 ملیۆن)، تیبۆ کۆرتوا (60 ملیۆن) وەک گرانبەهاترینەکان ناودەبرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات. لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا…
Total
0
Share