کوری لەبەردەم ڕیکۆردێکی مێژوویی (NBA)دا وەستاوە

ئەستێرەی باسکەی ئەمریکا و تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، ستیفان کوری لە تۆمارکردنی “سێ خاڵ” نزیکبووەتەوە لە ڕیکۆردێکی مێژوویی.

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بە ئەنجامی (102-100) بردنەوەی بەرامبەر ئیندیانا پیسەرز تۆمارکرد، لەو یارییەشدا ستیفان کوری توانی پێنج جار (سێ خاڵ)، واتا شووت لە دەرەوەی “زۆن” تۆماربکات.

ئەگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوودا کوری بتوانێت سێ خاڵییەکی دیکە تۆماربکات، ڕیکۆردی ڕای ئالنی ئەفسانەی هاوتادەکاتەوە، لە ئەگەری تۆمارکردنی دوو شووتی “سیانی” دیکەدا، دەتوانێت ببێتە تاکە یاریزان لە مێژووی باسکەی ئەمریکا 2973 خاڵ زیاتری بە لێدانی سیانی تۆمارکردووە.

لە یاریگای گاینبریج فیڵدهاوس لە ئیندیاناپۆلیس، کوری لە دەستپێکی یارییەکەوە تاوەکو کۆتایی 15 شووتی لە دەرەوەی زۆنەوە ئاراستەکرد، تەنها لە پێنج-یاندا سەرکەوتووبوو، لە کۆی یارییەکەشدا 26 خاڵ و 6 ڕیباوند و هەمان ژمارە ئەسیستی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی تایبەت براوەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشاندەکات

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن لەبارەی تیمی مێرسیدسەوە نهێنییەک ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبیلی بڕیاری کۆتایی دا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە فەرەنساوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دێمبیلی دەکەن، سەبارەت بە نوێکردنەوەی…
Total
0
Share