تورکیا پێش هەڵگیرسانی شەڕی قەرەباغ ناوی چەکدارە سورییەکانی نوسیووە

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، تورکیا پێش ئەوەی شەڕی قەرەباغ دروستبێت ناوی چەکدارە ئیسلامییەکانی نوسیوە بۆ شەڕەکە و پێی ڕاگەیاندوون شەڕی داهاتوویان لە قەوقازە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی “من دەتوانم هەر لێرەدا تەقەت لێبکەم” ئاشکرای دەکات، “چەکدارەکان بەر لە دروستبوونی شەڕی قەرەباغ لە مانگی ئەیلولدا لە بنکەیەکی سەربازی لە ئیدلیب پێیان ڕاگەیەنراوە لە بەرامبەر هەزار و 500 دۆلار بۆ دوو هەزار دۆلار شەڕ دەکەن لە ئازەربایجان”.

ڕۆژی 27ی ئەیلول شەڕی کۆنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ دەستیپێکردوە و تا ئێستاش شەڕەکە جار بە جار بەردەوامی هەیە.

تورکیا بەرژەوەندی لە شەڕەکەدا چییە؟

خوێندنەوەی جیاواز بۆ بەرژەوەندی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیادا دەکرێت، بەڵام خوێندنەوەیەک کە زۆر باسی لەسەرە و ئەوروپاش بڕوای پێی هەیە ئەوەیە کە تورکیا دەیەوێت هەژموونی خۆی لەو ناوچەیە بەهێزبکات کە ناوچەی گواستنەوەی گازی سروشتییە بۆ ئەوروپا و تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی هەژموونی خۆیەوە کارتی فشاری بە دەستەوەبێت بەرامبەر ئەوروپا، وەک چۆن پێشتر پرسی کردنەوەی دەرگای پەنابەران بەڕووی ئەوروپادا کارتێکی فشاری بەهێز بوو تورکیا دژی ئەروپا بەکاری دەهێنا.

بابەتی پێشتر

تورکیا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەهوازی بەرامبەر دوو سەرکردەی پەکەکە داوەتەوە بە ئێران

بابەتی دواتر

تەوێڵە.. كرێكارێك بە بەركەوتنی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share