لە عێراق چوار ڕۆژنامەنووس لە زینداندان، هەرچواریان لە هەولێر و دهۆكن

ڕێکخراوی ‏CPJ‏ بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان، ئاماری ئەمساڵی دەستگیرکردن و ‏زیندانیكردنی ڕۆژنامەنووسانی لە جیهاندا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 293 ‏ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا دەستگیرکراون، لە عێراقیش چوار ڕۆژنامەنووس لە زینداندان.‏

بەپێی ئامارەكەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ‏CPJ‏ ئەو چوار ڕۆژنامەنووسەی ‏عێراق، هەموویان ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكانی بادینانن، كە زیاتر لە ساڵێكە ‏دەستگیركراون و سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.‏

ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكان بریتین لە (گوهدار زێباری، ئومێد بەرۆشكی، قارەمان ‏شوكری و شێروان شێروانی) ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراوی بادینان، كە لە ئێستادا لە ‏هەولێر و دهۆك زیندانیكراون.‏

ئامارەکەی ‏CPJ‏ ئاشکرایدەکات، لە تورکیا 18 ڕۆژنامەنووس لە زینداندان و ‏ڕۆژنامەنووسی کوردیشی تێدایە.‏

لە وڵاتی ئێرانیش  11 ڕۆژنامەنووس لە زینداندان و لەو ژمارەیەش ڕۆژنامەنووسی ‏کوردی تێدایە، کە تەنها لەبەر وەرگێڕانی کتێبێک لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا ‏دەستگیرکراوە.‏

بابەتی پێشتر

ئێران هاوردەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلکەی بەرخۆری قەدەغەکردووە

بابەتی دواتر

‏"سەركردەیەكی داعش" لە نزیك هەڵەبجە دەستگیركرا‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share