نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێكى دیكه دهست به دابهشكردنى بهنزینهكهى بهغداد دهكهنهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهى بهوهكردووه، “ئهمڕۆ دووشەممە بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخانەکانی بەکرەجۆ، تاسڵوجە، دۆڵەڕوت، ئازادی، هەڵەبجە، تانجەرۆ و هەڵەبجە گروپ لەناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت”.
هەروەها لە دەرەوەی شاریش لە وێستگەكانى (برایان، خانزادی میر، دوکان، دۆستان، پشدەر) بەنزینی نۆرماڵی عێراقی دابەشدەکرێت.
پێشتر بهههمن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، دووبارە بەغداد ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتووە، پێدەچێت هۆكارەكە پەیوەندیی بە بەغداد خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی، یان كەمی بڕی بەنزین بێت لە ناوەند.
وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی وتبووشی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێنیداوە ئەو بڕە بەنزینەی بەغداد ڕایگرتووە، پڕبكاتەوە.
نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشكراینەكردووە دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە لەلایەن سامانە سروشتییەكانەوە دابینكراوە، یان ئەوەی بەغدادە و دووبارە نێردراوەتەوە.