پۆلیسی کەرکوک ژنێکی دەستگیرکرد بکوژی پیاوێکی چەمچەماڵییە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد، ژنێکیان دەستگیرکردووە، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بکوژی پیاوێکی چەمچەماڵین.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” ژن و پیاوێک لە چەمچەماڵەوە لەگەڵ کەسێکدا سەرکەوتوون و لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ بەغداد(حولی) تەقەیان لەو کەسە کردووە و کوشتویانە”.

زانیارییەکانی پۆلیس ئەوە ئاشکرادەکەن، ژنێکی 30 ساڵان (بەڕەگەز عەرەب) دەستگیرکراوە وەک بکوژی پیاوە چەمچەماڵییەکە و دانی بەوەداناوە، کە ئەو تەقەی کردووە.

هاوسەری ئەو ژنە بکوژەش کە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت بەشداری کوشتنەکەی کردووە و لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە.

ئەو پیاوە چەمچەماڵییە کە دوێنێ کوژرا، خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی لەلایەن پۆلیسەوە هۆکاری کوشتنەکەی دیاری نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share