کەشناسێک: سبەینێ تاوەبارانێکی کورتخایەن دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی پلەی گەرما کاتییە و هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری تاوەبارانی ماوەکورتی بەهاری و چالاکبوونی هەورەبروسکە هەیە .

باسی لەوەشکرد، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کاتییە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا گۆڕانکاریی بەرچاو لە کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و پلەی گەرما دووبارە ڕوو لە دابەزین دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share