گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله وێرانكه‌ره‌ى ڕووی له ویلایه‌تی كنتاكی كردووه، تەنها لە یەك شەودا زیاتر له 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاندی پیشێر حاكمى ویلایه‌ته‌كه به ڕۆژنامه‌كه‌ى وتووه، “پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییان زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت كه ڕاگه‌یه‌ندراوه”.
بۆیە ڕۆژنامه‌كە نووسیویەتی، بۆیە هەیە ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی گه‌رده‌لووله‌كەوە له نێوان 70 بۆ 100 كه‌س بێت”.
بەو هۆیەوە حاكمى ویلایه‌ته‌كه باری له‌ناكاوی له ویلایه‌ته‌كه ڕاگه‌یاند، به‌وته‌ى ڕۆژنامه‌كه، “ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی هه‌ڵیكردووه، لە مێژووى ویلایه‌ته‌كه‌دا بەهێزترین و خراپترین بووه”.