هامیڵتۆن لەڕیزبەندیی گرانبەهاترینەکاندا پێش ڤێرشتاپن کەوتووە

لویس هامیڵتۆن شۆفێری تیمی مێرسیدس لە بواری فۆرمولا 1، لەم وەرزەدا دووچاری ڕکابەرییەکی بەهێز بووەتەوە لەلایەن ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵەوە، بەڵام لەڕووە داراییەکاندا بەچەند هەنگاوێک ڕکابەرەکانی تێپەڕاندووە.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، لە گۆڕەپانی یاس مارینا – ئیمارات، کۆتا پێشبڕکێی گەورەی ئەم وەرزەی فۆرمولا 1 ئەنجامبدرێت، لەم پێشبڕکێیەدا ململانێ لەنێوان هامیڵتۆن و ڤێرشتاپن-دا دروستبووە، براوەیان دەتوانێت ناسناوی ئەم وەرزەی بوارەکە بباتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری فۆربس، لەڕووە داراییەکانەوە لویس هامیڵتۆن وەک گرانبەهاترین شۆفێر، لوتکەی ڕیزبەندیی شۆفێرانی فۆرمولا 1ی گرتووە، وەک مووچە ساڵانە 40 ملیۆن پاوەند، هەروەها حەوت ملیۆن پاداشت و پێنج ملیۆنی دیکەش لە پای ناسناوی ئەم وەرزە (ئەگەر یەکەمی بەدەستبهێنێت) وەردەگرێت.

لەبەرامبەردا ڤێرشتاپن 32 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێناوە، ئەوانی دیکەش بەم شێوەیە پلەبەندی کراون:

فێرناندۆ ئەلۆنسۆ 19 ملیۆن پاوەند

سێرجیۆ پێرێز 14 ملیۆن

سێباستیان ڤێتێل 11 ملیۆن پاوەند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share