كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ‏

ئەمڕۆ كاتژمێر 8:30 خولەك یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ‏ڕووبەڕووی یانەی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە.‏

ڕاڵف ڕانیك پێش یارییەكە بەم جۆرە قسەی لەسەر دۆخی تیپەكەی كرد.‏

‏”نیمانیا ماتیچ نەخۆشە، پشكنینی كۆرۆناشی كردووە، نێگەتیڤە”‏

‏”ماتیچ و بیساكا بەرامبەر نۆرویچ سیتی یاریناكەن”‏

‏”گۆڵپارێزێكی باشمان هەیە كە دی خیا-یە و یەدەگەكانیشی ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكەن”‏

‏”هەموو شتێكی یارییەكەی كریستاڵ پاڵاس نمونەیی نەبوو، بەڵام زۆر شتی باشی تێدابوو، ‏لە پێشەوە یاریمان دەكرد و كۆنتڕۆڵی یاریگاشمان بەدەستەوە بوو”‏

‏”پێیان وتوم كە پۆگبا دوو هەفتەی تر دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن، دوو هەفتەشی دەوێت تا ‏ڕیتمی یاری وەردەگرێتەوە”‏

‏”ژمارەیەكی زۆر یاریزانمان هەیە و پێویستە بزانین كێ دەڕوات و كێ دەمێنێتەوە”‏

‏”سێ بۆ پێنج یەكەی مەشق و ڕاهێنانمان كردووە و هەنگاو بە هەنگاو یاریزانەكان بە ‏باشی دەناسم”‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەستۆن ڤێلا

بابەتی دواتر

چین هەڕەشەی هێرش بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و داهاتووی یەکلاییدەکرێتەوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕافا ڤاران…
Total
0
Share