ئاماژە ترسناکەکانی پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە عێراق دەکەن

وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی زۆری ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگە و بەهەڕەشەی جددی ناویدەبات.

جاسم فەلاحی بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، “ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزن و هۆشداری و زەنگەکانی مەترسی لای ئێمە دەستیانپێکردووە”.

وتیشی، پیسبوونی ژینگەی عێراق هەمە لایەنەیە لە ئاو، هەوا و وشکانی و جەختیکردەوە کە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و وەزارەتەکانیش پابەندییەکی زۆر نزمیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ژینگەوە هەیە و هۆکارن بۆ پیسبوونی زیاتری ژینگەی وڵات.

ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزارەتەکەیان پشت بەیاسا دەبەستێت و هەزاران سکاڵایان بەرزکردووەتەوە بۆ بەردەم دادگا و دەستدەکەن بە ئاگادارکردنەوە و سزای دارای و ڕێکارەکانی دیکە، بۆ لێپرسینەوەی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن و ڕۆڵیان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە.

وتیشی، پێویستمان بە هەوڵی زیاتر هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و بەتایبەتیش پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو، لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی کەمئاوی بووینەتەوە و ئەوە وادەکات زیاتر ئاگاداری پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوبین لەپیناو پاراستنی تەندروستیی گشتی.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی گەرمیان: لەسبەینێوە کێشەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

کۆرۆنا لەناو چەوریی جەستەدا خۆی حەشاردەدات و هێرشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا”

سەركردەكەی حەشدی شەعبی كە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە كوشتنی ژمارەیەك لە چالاكوانان دەستبەسەركرابوو، ئازادكرا، وەك ئەوەی میدیایەكی عێراقی بڵاویكردوەتەوە.…
Total
0
Share