هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا.. بایدن لە كورسی سەرۆكایەتی نزیكدەبێتەوە

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوامە و بەپێی دوایین ئامارەكان بایدن لە كورسی سەرۆكایەتی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەكەی نزیكدەبێتەوە.

پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جیاكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم درێژەی هەیە.

بەپێی ئەو دەنگانە تائێستا جیاكراونەتەوە جۆ بایدن،ی كاندیدی دیموكراتەكان لە گەیشتە 270 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردن كە كورسی سەرۆكایەتی یەكلادەكاتەوە نزیكترە و ئەگەری سەركەوتنی زۆرە.

دوا ئەنجامەكان نیشانیدەدەن كە تائێستا ترەمپ 214 دەنگ و بایدن 264 دەنگی بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترەمپ دەنگی ویلایەتەكانی (تەكساس، فلۆریدا، میسوری، كنساس، ئۆتاوا، ئالاباما، كارۆلاینای باكوور، داكوتای باشوور، داكوتای باكوور، ئەركنساس، ئەندیانا، ئۆكلاهۆما، كنتاكی، تینیسی، فرجینای ڕۆژئاوا و نیڤادا)ی بەدەستهێناوە.

بایدنیش هەریەك لە ویلایەتەكانی (واشنتن، كالیفۆڕنیا، ئۆریگۆن، ئەلینوی، نیوهامبشایر، نیو مەكسیكۆ، كۆلۆرادۆ، كۆنتیكت، میشیگن، ویسكۆنسن، نیوجیرسی، نیویۆرك، دۆلایر، میریلاند، ماساچوستس و فیرمۆنت)ی بردووەتەوە.

بەپـێی کاربەدەستانی هەڵبژاردن بەشی زۆری ئەو دەنگانەی لە ئێستادا جیادەکرێنەوە، ئەوانەن کە لە ڕێگەی پـۆستەوە ڕەوانەکراون.

کاربەدەستان بە دوری نازانن هەتا ڕۆژی هەینی جیاکردنەوەی دەنگەکان درێژە بکێشێت. هەروەها بە دوریش نازانرێت ناکۆکی لەسەر ئەنجامەکان دروستبن و بۆ یەکلاکردنەوەی ڕوو لە دادگاکان بکەن.

ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو بەپێی سایتی دەنگی ئەمریكا:


بابەتی پێشتر

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

بابەتی دواتر

كۆریای باشوور.. بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا كەسێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوناك كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت

ریشی سوناك دەست لەكاركێشانەوەی راگەیاند و بۆ دواهەمین جار وەك سەرۆك وەزیران، كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت. ریشی سوناك، سەرۆكی…
Total
0
Share