لێكۆڵینەوەیەك: 71%ی دیموكراتخوازەكان ڕقیان لە كۆماریخوازەكانە و ئامادەنین لەگەڵیاندا بچنە ژووان

دامەزراوەی “ئایكیۆس”ی ئەمریكی لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕقلێبوونەوەی لایەنگرانی هەردوو پارتە سەرەكییەكەی ئەمریكا لە یەكتر كردووە و دەركەوتووە، 71%ی دیموكراتخوازەكان ڕقیان لە كۆماریخوازەكانە بەتایبەت ئەوانەی دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا داوە.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر 850 خوێندكاری زانكۆ كراوە، دەركەوتووە 71ی دیموكراتخوازەكان، ئامادەنین لەگەڵ كەسێكی كۆماریدا بچنە ژووان كە دەنگی بە ترەمپ دابێت بۆ بوون بە سەرۆك، لەبەرامبەردا 31%ی كۆماریخوازەكان ڕایانگەیاندووە ئامادەنین ژووان لەگەڵ كەسێكدا سازبدەن كە دەنگی بە حۆ بایدن دابێت.

لێكۆڵینەوەكە وردەكاریی تری ئەو ڕقلێبوونەوەیەی ئاشكراكردووە، بەجۆرێك لە هەر 10 دیموكراتخوازێك چواریان ئامادەنین لە فرۆشگەیەك شت بكڕن كە خاوەنەكەی دەنگی بە ترەمپ دابێت، 7%ی كۆماریخوازەكانیش ڕایانگەیاندووە كە هەمان هەستیان بەرامبەر بە دیموكراتخوازەكان هەیە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكەی دامەزراوەی “ئایكیۆس” 37%ی دەنگدەرانی بایدن نایانەوێت هاوڕێیەتی كەسێك بكەن كە دەنگی بە ترەمپ دابێت، 5%ی  دەنگدەرانی ترەمپ-یش نایانەوێت ببن بە هاوڕێی كەسێك دەنگی بە بایدن دابێت.

بابەتی پێشتر

لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت دابیندەکرێت

بابەتی دواتر

‎ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئاسایش لەبارەی دەستگیركردنی ئەندامەكانی داعش لە هەڵەبجە و سەیدسادق و خورماڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share