كۆبوونەوەی سەدر و چێوەی هەماهەنگی دواخرا

پێدەچێت كۆبوونەوەكە بكەوێتە دوای 15ی ئەم مانگەوە

كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دواكەوت بۆ دوای بڕیاری دادگا و پەسەندكردنی تەواوەتیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

ریاز مەسعودی سەركردە لە ڕەوتی سەدر بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیاربوو لە نەجەف لەنێوان موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی ئەنجامبدرێت، دواكەوتووە و خراوەتە دوای بڕیاری دادگا لەبارەی تانەكان و پەسەندكردنی كۆتایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، “دواخستنەكەش بە ویستی تەواوی لایەنەكان بووە”.

سەركردەكەی ڕەوتی سەدر دەشڵێت، هەر كۆبوونەوەیەكی دیكە لەئاستی خوارتری سەركردەی ڕەوتی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی، “تەنها كۆبوونەوەی ئامادەكاری دەبن”.

دووپاتیشیكردەوە، بڕیاری دادگا لەبارەی ئەنجامەكانەوە دواناكەوێت و تا 15ی ئەم مانگە ڕادەگەیەندرێت.

پێشتر موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی، لەماڵی هادی عامری كۆبوونەوەیەكیان كردبوو، بڕیاربوو ئەم كۆبوونەوەیەی دیكە لە ناوچەی حەنانە-ی نەجەف و شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share