ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێرشەكانی داعش و مامەڵەی میدیا تاوتوێدەكات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی هێرشەکانی داعش بۆسەر ‏هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای ‏بەرەکانی جەنگ تاوتوێده‌كات. ‏

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەنجومەنی ‏وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور ‏بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ‏ئەنجام دەدات.‏

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه،‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ‏ده‌كرێت:‏

‏- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ‏ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی ‏دەرەوەی هەرێمی کوردستان.‏

‏- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ ‏دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.‏

‏- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – ‏عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.‏

‏- خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی ‏‏2021).‏

‏- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی ‏وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.‏

بابەتی پێشتر

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

بابەتی دواتر

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ینێ ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌. بەپێی…
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. شوان حەسەن نوێنەری…
Total
0
Share