كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

شاری هەولێر

بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەك زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لێدرا، داواش لە دانیشتووانی ناوچەكانی دەوروبەری كونسوڵخانەكە كراوە لەنزیك دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، كە دەكەوێتە سەر شەقامی هاوینەهەواری سەڵاحەدین، ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا و بەپێی وتەی شایەتحاڵان زیاتر لە نیو كاتژمێرە بەردەوامە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری دانیشتووانی كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكانی نزیك لە كونسوڵخانەكەوە وتی، لەڕێی بڵندگۆكانەوە داوا لە هاوڵاتییان كراوە لە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.

هۆكاری زەنگەگە پێدەچێت بەهۆی بوونی مەترسیی ئەمنییەوە بێت، بەڵام تائێستا وردەكارییەكەی نەزانراوە و هیچ لایەنێكیش ڕوونكردنەوەی لەسەر نەداوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە درەنگانی ئەمڕۆ لە گوندی بیراڵکەی ناحیەی پردێ ژمارەیەك كاتیۆشا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی پێشمەرگە كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه‌ و هیچ زیانێكیش به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

لە مانگەكانی حوزەیران و تەمموزی ڕابردوو لەڕێی موشەك و درۆنەوە هێرش بۆسەر چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەولێر ئەنجامدران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندەرێک: کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە خوێندکارەکانی ناو خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەسانێک…
زیاتر ببینە

پارێزگاری دهۆك: تانەوت لە دەستی ئێمەدا بوو مانگانە بە دروستی مووچەمان دابەشدەكرد

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەكانی سەرشانی جێبەجێكردووە، بەڵام بەغداد تەنها…
Total
0
Share