پۆلیسی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر كوشتنی كوڕ و ژنێك دەدات

ژن و كوڕە كوژراوەكە

شەوی ڕابردوو كوڕ و ژنێك لە گوندێكی سەر بە پارێزگای هەولێر كوژران، پۆلیسی شارەكە وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر كێشەی خێزانی لەلایەن برایانی ژنەكەوە كوژراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە، دواتر هێزەکانی پۆلیسی هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ژنێكی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا).

بەپێی ڕوونكردنەوەكە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ژنەكەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، هێزەکانیان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتبارانی سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رۆژانە 14 ملیۆن دۆلار داهاتی عێراق زیاددەکات

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رۆژانە 14 ملیۆن دۆلار داهاتی عێراق زیاددەکات. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری…
Total
0
Share