تابلۆی (خەونی گلگامش) گەڕێنرایەوە بۆ عێراق

وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، تابلۆی (خەونی گلگامش) ڕادەستی ‏عێراق کرایەوە، کە لە ساڵی 1991ــەوە دزراوە.‏

دوای چەند ساڵێک لە هەوڵی گەڕاندنەوەی تابلۆی قوڕیی خەونی گلگامش، کە لەدوای ‏دزرانی لە ساڵی 1991، بەڕێگای بازرگانی و فرۆشتن لە ساڵی 2007 گەیشتووەتە ‏بازاڕەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە تابلۆکە گەڕێنرایەوە عێراق.‏

لە ساڵی 2019 وەزارەتی دادی ئەمریکا تابلۆکەی ڕادەستی باڵیۆزخانەی عێراق ‏کردووەتەوە و ئەمڕۆ ئەو تابلۆیە لەگەڵ 17 هەزار پارچە شوێنەواری دیکەدا گەڕێنرانەوە ‏عێراق.‏

وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ‏‏11:00ی پێشنیوەڕۆ تابلۆکە گەیشتووەتەوە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لەوێ ‏ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەوار کراوە.‏

وەزارەتەکە دەڵێت، تابلۆی “خەونی گلگامش” کۆنترین کاری ئەدەبییە لە مێژووی عێراقدا ‏کە بەزمانی سۆمەری نووسراوە و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 ساڵ ‏دەگەڕێتەوە.‏

وێنەی تابلۆی “خەونی گلگامش” دوای گەیشتنەوەی بە عێراق:

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچەی سبەینێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share