بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕووداوی نەخوازراو، بە پشتگیریی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دەبێت ماتۆڕسکیلەکان ژمارەیان بۆ بکرێت.
هاتوچۆی دهۆک لەبارەی هۆكاری تۆمارکردنیانەوە دەڵێت، “بەهۆی زۆربوونی ڕووداوی دڵتەزێن بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە، دەبێت شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان سەردانی هاتوچۆی دهۆک بکەن و سەرەتا و بەڵگەنامەی ماتۆڕسكیلەکانیان بهێنن، بۆ ئەوەی ژمارەیان بۆبکرێت”.
بە پێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەبێت هەموو ماتۆڕسکیلێک تۆماربکرێت و ژمارەی بۆبکرێت، لەگەڵ ئەوەش ماتۆڕسکیلەکان پێویستە بەفەرمی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە هاوردەکرابن.
بەپێی ڕێنماییەکە، لەو بەروارەوە هەر ماتۆڕسكیلێک تۆمارنەکرێت، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.