ڕه‌ئیسی: كار بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ لابردنی سزاکانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى.

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى تەلەڤیزیۆنیدا بەڵێنی دا ڕووبەڕووی قەیرانە ئابورییەکانی ئێران ببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هەمووشتێک دەکه‌ن بۆ دابینکردنی سەقامگیریی ئابوریی.

له‌باره‌ى گه‌مارۆكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ڕه‌ئیسی جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، بۆ لابردنی سزاکان هەوڵی زۆر دراون، وەک ئاماژەیەک بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکكەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

بەپێی ئەو ڕێکكەوتنە، سزاکانی سەر ئێران کەمدەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا دەبێت ئێران چالاکییەکانی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ى سنوورداربکات.

له‌ ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووه‌وه‌، دوای ڕاگرتنیان بۆ ماوەی پێنج مانگ، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێكکەوتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ دەستیانپێکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share