میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شوێنى وتاردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ باكووری کوردستان بۆمبێكى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازى ته‌قاندنه‌وه‌ى دانرابوو.

بەپێی هەواڵی میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە هەوڵێكی “تیرۆركردن” ڕزگاری بووه‌، كاتێك لە ویلایەتی سێرت هێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆمبێكی چێندراویان لەژێر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پاسەوانەكانی  پوچەڵكردووەتەوە.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى توركیا، هەوڵدراوە لە ڕێگەی ئه‌و بۆمبه‌وه‌ ئەردۆغان تیرۆر بكرێت یاخود كۆبوونەوەكەی لەگەڵ خەڵكی پارێزگای سێرت بە ئامانج بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی محەمەد جەواد زەریف داوایکرد کێشەی ڕاگرتنی تانکەرە سوتەمەنییەکانی سنوری…
Total
0
Share