نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانی چۆن دیاریکراوە؟

نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی سێ جۆری هەیە و هەمووشیان لەژێر ڕێنمایی هاتوچۆی سلێمانیدا نرخیان بۆدانراوە.

بەپێی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی، له ‌شاری سلێمانی سێ‌ جۆر گه‌راج هه‌ن كه‌ نرخه‌كانیان به‌مجۆرەن:-

جۆری A: ئه‌و پاركانه‌یه‌ كه‌ چه‌وڕێژ یان خۆڵن، بۆ 5 كاتژمێر هه‌زار دیناره‌.

جۆری B: ئه‌و پاركانه‌ی كۆنكرێت یان قیرن‌ و چه‌رداغیان هه‌یه‌ بۆ 5 كاتژمێر 1250 دیناره‌.

جۆری C : ئه‌و پاركانه‌ی له ‌باڵه‌خانه‌‌ و بیناكاندان ‌و داخراون بۆ 5 كاتژمێر 1500 دیناره‌.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، بۆ هه‌ر جۆرێك لەو گەراجانە ئه‌گه‌ر له‌ 5 كاتژمێر زیاتربوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌راجه‌كه‌ بڕیارده‌دات چ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه‌ ئه‌وان ڕێگه‌پێدراون تاوه‌كو دوو ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌كه‌ وه‌ربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا مه‌رجه‌ هه‌موو گه‌راجێك مۆڵه‌تی هه‌بێت ‌و كامێرای چاودێریی تێدابێت ‌و تابلۆی هه‌بێت‌ و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه‌ نووسرابێت‌ و سیاجی هه‌بێت ‌و ته‌والێتیشی تێدابێت”.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت هه‌ر هه‌مان نرخه؟‌ هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌لكترۆنیی پێشكه‌وتوو نییه‌ له ‌گەراجه‌كاندا تاوه‌كو كاتی هاتن‌ و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریبكات، بۆیه‌ ناتوانرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی لێبسه‌ندرێت كه‌ دیاریكراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share